لە شام و بەیروت نەورۆز پیرۆزکرا

کوردستانیان لە شام و بەیرۆت بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا، چارەسەری بۆ پرسی کورد' ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا.

ئاهەنگی نەورۆز

بە هەزاران کوردستانی بەشداری ئاهەنگەکە بوون، کە لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و کۆنگرە ستار ڕێکخرابوو.

دایکانی شەهید ئاگری نەورزییان کردەوە. دواتر بە ناوی کۆنگرە ستار، پەیەدە، چاندی نەورۆز و گەنجانی شۆڕشگێڕ پەیام خوێندرایەوە.

دواتر کۆما وڵاتی ڕۆژ و کۆما شەهید رۆژین ئاهەنگیان پێشکەش کرد و هونەرمەندان گۆرانییان وتەوە.

شام

بە پێشەنگایەتی پەیەدە و بەشداریکردنی هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا. دوای ئەوەی دایکانی شەهید ئاگری نەورۆزییان کردەوە، بە شداربوون گوێیان لە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەورۆزی ٢٠١٣ گرت.

دواتر ئەندامی پەیەدە حسێن عەبدوڵا، ئەندامی کۆنگرە ستار نەورۆز خەلیل و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان قسەیانکرد و نەورۆزییان پیرۆزکرد.

هونەرمەندان؛ عومەر کۆبانی، مەدیا رامان، عیماد حسێن، ڕێبەر واحید و غەریب عەبدوڵا بەشداری ئاهەنگەکە بوون و بە گۆرانیەکانیان ئاهەنگەکەیان جۆشدا.