لە شاری دربێسی داگیرکاریی شەرمەزار کرا
لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا و هەولێر چالاکی بەڕێوە چوو.
لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا و هەولێر چالاکی بەڕێوە چوو.
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، ئەنجومەنی شاری دربێسی کانتۆنی جزیرە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. ڕازیە ئیبراهیم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە بەیاننامەکەی خوێندەوە. دانیشتووانی شارەکە، ئەندامانی رێکخراوەکان، کۆنگرەی ستار و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگەر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هێرش و داگیرکارییەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان نیشاندەری ئەوەن کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هاوکاری پەدەکە گەریلاکانی کوردستان لە هەرێمەکە گەمارۆ بدات.
ئەنجومەنی دربێسی هاوکارییەکانی پەدەکە و بێدەنگیی هێزە نێودەوڵەتییەکانی لە بەرامبەر کردەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بێدەنگییە ڕێگە بە دەوڵەتی تورک دەدات لە عێراق و سوریا تاوان و داگیرکاری ئەنجام بدات.