لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لە ناوەندی کولتووری ئارام تیگران لە شارۆچکەی ڕمێلان لە گرکێ لگێ کانتۆنی جزیر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دەیان ژن و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان کرد.
سەمیرا یوسف، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکی ڕێبەر ئاپۆ دا لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان و جەختی لەوە کردەوە کە بیر و هزری ڕێبەر ئاپۆ بۆ پێشکەوتن و ڕێکخستنی ژنان بنەمایەکی خۆڵقاندووە.
سەمیرا یوسف ڕایگەیاند: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پرۆژەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکدا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێکردووە، بۆیە ئەمڕۆ ئازادی جەستەیی بەڕێزی بووەتە پێویستیەکی جددی. ئێمە هەموومان قەرزداری ڕێبەر ئۆجالانین، ئەرکی هەتا مسۆگەر کردنی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشانمان بدەین."
پاش وتارەکان، لەسەر بیر و هزری رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژنان و نەتەوەی دیموکراتیک فیلمێکی دیکۆمێنتاری نمایش کرا.
کۆبوونەوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.