لە شەداد بارەگای هێزەکانی ئەمریکا بۆردومان کرا

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو بارەگای هێزەکانی ئەمریکایان لە شەدادی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کردووە.

گروپی ناسراو بە خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق  لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە ئەوان شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە شەدادی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ئەنجامدراوە.

هـ . ب