لە شەداد و کۆبانێ شەهیدان بەخاکسپێردران

شەڕڤانە شەهیدەکان لە کۆبانێ و شەداد بە مەراسیمی جەماوەری بەخاکسپێردران.

تەرمی شەهید ئەحمەد ئەلدەمهاش (هەمزە) لە دەزگای خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە وەرگیرایەوە و لە شەداد بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن لەلایەن شەڕڤانانی حەسەدەوە ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا ناجی ئەلنجوم هاوسەرۆکی دەزگای خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد.

ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدان ئەیاد ئەلئیبراهیمیش ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کردەوە. تەرمی شەهید بە دروشم بەخاکسپێردرا.

کۆبانێ

لە کۆبانێ تەرمی شەڕڤانی قەسەدە فەرهاد ئەلعەلی (ئەبو بەسام) کە لە کۆبانێ شەهید ببوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمەکە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێدرا.

ف.ق