لە شەهبا بە هیوای گەڕانەوەی عەفرین دەست بە ئامادەکاری نەورۆز دەکرێت
گەلی عەفرین و شەهبا، هەموو دەستە و ڕێکخراو و بزووتنەوەکان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بەهیوای گەڕانەوەی عەفرین ئامادەکاری بۆ نەورۆزی ٢٠٢٤ دەکەن.
گەلی عەفرین و شەهبا، هەموو دەستە و ڕێکخراو و بزووتنەوەکان لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بەهیوای گەڕانەوەی عەفرین ئامادەکاری بۆ نەورۆزی ٢٠٢٤ دەکەن.
بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز هەموو گەل کەوتۆتە جووڵە هەتا ئاهەنگێکی پڕ جۆش و سەرکەوتوو ئەنجام بدەن. لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، لەلایەن گەل و دامەزراوەکانەوە، ئامادەکارییەکی بەهێز بۆ نەورۆز دەکرێت.
لەگەڵ گەمارۆی سەختی حکومەتی دیمەشق کە ٦ ساڵە لەسەر کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا بەردەوامە، دیسان بە پێداگرییەکی مەزن و بە هیوای ڕزگارکردنی عەفرین خەڵکی ئەوێ نەورۆز پیرۆز دەکەن.
تەڤگەری چاند و هونەری کانتۆنی عەفرین و شەهبا بەردەوامن لە پرۆڤە، تا لە ئاهەنگی نەورۆزدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشکەش بکەن.
یەک لە ئەندامانی تەڤ-چاندی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، عەبدولرەحمان شەکیرۆ ڕایگەیاند سەرەڕای کەمی دەرفەتەکان نەورۆز پیرۆز دەکەن و گوتی: "ساڵانە بە گورموگوڕییەوە نەورۆز پیرۆز دەکەین، ئەمساڵ بە هیوای گەڕانەوەی عەفرین ئەم نەورۆزە پیرۆز دەکەین، بەهیواین پاش ٦ ساڵ لە بەرخۆدانمان لە شەهبا، بتوانین سەربەرزانە بگەڕێینەوە عەفرین".