لە شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی توندوتیژی لەسەر ژنان رێپێوان ئەنجامدرا

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین بە دروشمی ' لەدژی هەموو جۆرە توندیەکی دەوڵەت و عەقڵیەتی پیاوسالاری، ژن ژیان ئازادی' رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان بە دەیان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین لەدژی توندوتیژی سەر ژنان رێپێوانێکیان ئەنجامدا. چالاکوانان لەسەر رێگەی فافین و بابینیسی شەهبا کۆبونەوە و پانکاری ' لەدژی دەوڵەت و پیاوسالاری، ژیان ژیان ئازادی' ، ' نا بۆ کوشتنی ژنان، ژن ژیانە' و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێێبەری گەلی کورد بەرز کردەوە.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ژنان و ئیدانەکردنی توندوتیژی بەرامبەریان دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە لە یاریگای بابینیس گۆڕا بۆ گردبوونەوە. زەینەب مامۆ ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجانی هەرێمی عەفرین قسەی کرد و وتی: ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە، ژنان پێشەنگ بوون لە کۆمەڵگادا، خۆشەویستی و میهرەبانییان لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە. بەڵام ئەمڕۆ وەکو کەلوپەلێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان پەخش دەکرێت”.

مامۆ ڕوونیشی کردەوە کە مەبەست لە پیلانگێڕیی ژنان ئەوەیە کە لە سروشتەکەی دوور بخەنەوە و بیکەنە کۆیلەی عەقڵیەتی پیاوسالاری و گوتی: "سیاسەت دژی ئەو نکۆڵیکردنە ڕۆڵی ئێمەیە"، مامۆ بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانیهێنا: " ئێمە وەک ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج پشت بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان دەبەستێن بۆ ئازادی ژنان و هەوڵدەدەین ئەم بیرۆکەیە لە نێو هەموو کۆمەڵگاکانی جیهاندا بڵاوبکاتەوە. بۆ ئەوەی ژنان ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن”.

پاشان گروپی شانۆی ژنانی گەنج، لەبارەی لاوازبوونی ڕۆڵی ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە شانۆیەکیان پێشکەش کرد.

گردبوونەوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

ف.ق