لە سوەیدا خۆپیشاندانێکی فراوان دژی حکومەتی دیمەشق بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەنگاوی لابردنی پاڵپشتیکردنی سوتەمەنی لە سوەیدای ژێر دەستی حکومەتی دیمەشق، دیسان هەزاران کەس هاتنە کوچە و کۆڵانەکان.

چالاکییەکانی ناڕەزایەتی کە مانگی ئاب دەستی پێ کرد. لە ١ ی ئەیلول بە خۆپیشاندانێکی مەزن لە سوەیدا بەردەوام بوو. بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەشداربوون.

جەماوەر لە گۆڕەپانی ناوەندی گردبوونەوە، درووشم دژی حکومەت بەرزکرایەوە و ئاڵای دورزییەکان هەڵدرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، یەکەمجارە لە سوەیدا ئەم ژمارە کەسە ناڕەزایەتی دژی بەشار ئەسەد دەربڕن و کۆببنەوە. خۆپیشاندەران درووشـمی "بڕۆ، بەشار"یان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران هێماکانی دەسەڵات دەکەنە ئامانج، وێنەکانی ئەسەد دەدڕن. بەڵام حکومەت هەوڵی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان نادات.