لە تەل تەمر ١٠ داگیرکەر کوژران
مەجلیسی سەربازی تەل تەمر ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا، ١٠ داگیرکەر کوژراون و ٤ داگیرکەر بریندار بوون.
مەجلیسی سەربازی تەل تەمر ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی هێزەکانیاندا، ١٠ داگیرکەر کوژراون و ٤ داگیرکەر بریندار بوون.
مەجلیسی سەربازی تەل تەمر زنجیرە چالاکییەکی دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەنجامدا. پەیوەست بە چالاکییەکە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ماڵپەڕی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاوکرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانمان بەردەوامە، بەزۆری خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج.
بەڵام هێزەکانمان ڕووبەڕووی هەموو هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانی بووییەوە لە مانگی ئەیلول، ڕاستەوخۆ وەڵامی دانەوە. ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەم جۆرەیە:
٤ ی ئەیلول، هێزەکانمان لە گوندی عەزیزیە لە باکوری ڕۆژئاوای تەل تەمر چالاکییەکیان دژی چەتەکان ئەنجامدا، ٣ چەتە کوژران.
٧ ی ئەیلول، هێزەکانمان بنکەی "مەناخ"ی داگیرکەری تورکیان لە باکوری تەل تەمر کردە ئامانج، زرێپۆشێکی داگیرکەران تێکشکێنرا، ٣ سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و سەربازێک بریندار بوو.
١٠ ی ئەیلول، هێزەکانمان لە گوندی ڕەیحانیە لە باکوری تەل تەمر، چالاکییەکی سەربازییان دژی چەتەکانی داگیرکەری تورک ئەنجامدا، ٢ چەتە کوژران و چەتەیەک بریندار بوو.
١٠ ئەیلول، نزیک گوندی قاسمیەی سەر بە شارۆچکەی تەل تەمر، هێزەکانمان خاڵێکی سەربازی چەتەکانیان کردە ئامانج، ئەنجامەکانی چالاکییەکە هێشتا نەزانراوە.
ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان بەگشتی: ٣ سەربازی تورک و ٧ چەتە کوژران، سەربازێکی داگیرکەر و ٣ چەتە بریندار بوون".