لە تل تەمر تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی شایستە لە تل تەمر تەرمی هەردوو شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سپاردەی خاک کران.
بە مەراسیمێکی شایستە لە تل تەمر تەرمی هەردوو شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سپاردەی خاک کران.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید شیار (ئەحمەد نەواف ئەل محمەد) کە لە ٣١ی ئایار لە گوندەوارەکانی دێرەزۆر لە کاتی ئەرکەکانییدا شەهید بوو، وە تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەحموود محمەد نوعمان کە لە ١ـی حوزەیراندا لە هێرشی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو لە مەزارگەی شەهیدانی تل تەمر لە باکووری شارەکە بەخاکسپێردران.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی سەرێکانی، بەشاری کۆشە قسەیکرد و لە کەسێتی هەردوو شەهیددا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی بیرهێنایەوە و گوتی: "با دووژمن زۆر باش لەوە تێبگەین، خاوەنداری هێز و ئیرادەیەکین کە دەتوانین هەموو هێرشەکانیان تێکبشکێنین."
هەر لە مەراسیمەکەدا فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی تل تەمر، فەرحان ئەمین قسەیکرد و لە قسەکانییدا تێکۆشانی قەسەدەی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دووپات کردەوە.
پاش قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کران، لە کۆتاییدا بە وتنەوەی دروشمەوە تەرمی هەردوو شەهید سپاردەی خاک کران.