لە ئاهەنگەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دووپاتکرایەوە
لە ٨ ناوەندی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەل لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دژی داگیرکاری پەیامیان دا.
لە ٨ ناوەندی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەل لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دژی داگیرکاری پەیامیان دا.
لە ٨ هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" نەورۆز پیرۆز کرا.
لە گوندی مەشموری دێرک، گوندی حەلیقی گەرکی لەگی، گوندی دەرجیک لە دەرباسیە، شارۆچکەی حیمۆی قامیشلۆ، گوندی چاغیربازاڕی عامودا، سەد غەربی (بەنداوی ڕۆژئاوا) لە حەسەکە، گوندی چۆڵستانی دەرباسیە، یاریگای شارەوانی قامیشلۆ، ئاهەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەچوون.
لە ئاهەنگەکەدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامدرا، هەروەها پەیامدرا بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و بنیاتنانی سوریایەکی لامەرکەزی و فرەڕەنگ.
هەروەها سڵاوکرا لە بەرخۆدانی گەریلا و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
لە وتەکاندا تیشکخرایە سەر پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دووپاتکرایەوە بۆ چارەسەر ئاڵۆزیەکانی سوریا و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەم پرۆژەیە ڕێگەی هەرە گونجاوە.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا مۆسیقا و شانۆ و هەڵپەڕکێ پێشەشکرا.
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە کۆبانێ و حەلەب و شەهبا بەهۆی هەلومەرجی کەشوهەواوە دواخران.
لەلایەکی دیکەوە لە لوبنان، کوردستانیان و دۆستەکانیان و نوێنەری پارت و کۆمەڵەکان لە هەرێمی دەموری بەیروت لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە. ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمەڵەی چاندی نەورۆزەوە ئەنجامدرا، گۆڕەپانەکە بە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهید مەزڵوم دۆغان و ئاڵای پەکەکە ڕازێنرایەوە.