لە عەین عیسا نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆزکرا
جەژنی نەورۆز لە عەین عیسای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرا.
جەژنی نەورۆز لە عەین عیسای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرا.
گەلی ناوچەی عەین عیسا و سەدان کۆچبەری گرێسپی لە پارکی ژنی ئازادی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەبوون.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گرێسپی هەزا محەمەد ئاماژەی بەوە کرد بە بەرخۆدانی گەل هێرشەکان بۆ سەر پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پووچەڵ دەکرێتەوە.
مەجلیسی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی گرێسپی، بێریڤان ئیسماعیل ڕایگەیاند باشترین ڕێگە بۆ ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسی، فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
لە ئاهەنگەکەدا گرووپی دایکان و گرووپی زەمارا و ناوەندی باقی خەدۆی کانتۆنی فورات هاتنە سەر شانۆ.