سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاستەو خۆ ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. لە هێرشەکانی ٥-٩ی تشرینی یەکەمدا ٤٧ کەس شەهید بوون و ٥٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بە ئامانج گرتنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان کە تێیدا خزمەتی گەل دەکرێت، بڕی یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٧٨٢ دۆلار زیانی ماددی بەر شوێنەکان کەوتووە.
لەو هێرشانەی کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە دەستی پێکرد، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمدا ٨ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا سینەماکار و هونەرمەندی ئازاد مەنسور کەریمیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوو.
لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا ١٨ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
٧١٢ قوتابخانەی پەروەردەیی ڕاگیراوە و ٨٩ هەزار و ٤١٨ قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.