لە ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش ٦ شەڕڤان شەهید بوون
لە ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دەیرەزۆر دژی چەتەکانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، ٥ شەڕڤانی سەر بە هێزەکانی ئەلشمالی دیموکراتیک و شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون.
لە ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دەیرەزۆر دژی چەتەکانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، ٥ شەڕڤانی سەر بە هێزەکانی ئەلشمالی دیموکراتیک و شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" ی هەسەدە دژی چەتەکانی داعش و تاوانباران لە گوندەواری دەیرەزۆر، ٥ شەڕڤانی هێزەکانی ئەلشمالی دیموکراتیک شەهیدبوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە بەم جۆرەیە:
"هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش"ـی لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری گوندەواری دەیرەزۆر دەست پێ کرد، بۆ پاککردنەوەی لە پاشماوەکانی چەتەکانی داعش و تاوانباران و بازرگانانی مادەی هۆشبەر.
ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر داوای شێخ و ڕیشسپیانی هەرێمەکە هات، پاش زیادبوونی چالاکیی شانە نوستووەکانی داعشی تیرۆریست، لەگەڵ زیادبوونی قاچاخی و دەستدرێژی بۆ سەر مافی هاوڵاتیان و تێکدانی ئاسایشی گشتی لەو هەرێمانە. پێکهاتە جیاوازەکانی هێزەکانمان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی هەرێمەکەدا لە چەتە تیرۆریستەکان و تێکدەرانی ئاسایش، پێنج شەڕڤانی هێزەکانی ئەلشیمالی دیموکراتیکی سەر بەهێزەکانمان شەهید بوون، پاش بەرخۆدانێکی مێژوویی لە بەگژاچوونەوەی چەتە تیرۆریستەکان و ڕووبەڕوونەوەی قاچاخچیان و دەرچووان لەیاسا.
سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین. هاوکات جەخت دەکەینەوە لە بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان، هەروەها پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە و هاوڵاتیان زیاتر دەبێت".
ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: محەمەد عومەر ئەل تەها
ناوی دایک: ناهید
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلیب/١٩٩٣
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئابی ٢٠٢٣.
ناو و پاشناو: موستەفا خالد خەتیب
ناوی دایک: خالدیە
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلیب/١٩٩٢
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئابی ٢٠٢٣.
ناو و پاشناو: محەمەد ماهیر حەلیب
ناوی دایک: بەسینە
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلیب/١٩٩٦
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئابی ٢٠٢٣.
ناو و پاشناو: فەیاز تەراد ئەلعەبدوڵا
ناوی دایک: مەریەم
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلیب/١٩٨٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئابی ٢٠٢٣.
ناو و پاشناو: خالید حەمود زەینو
ناوی دایک: ڕەحمە
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەدلیب/١٩٩٢
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٢٩ ئابی ٢٠٢٣.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت:
"ئەندامەکان ئەنەس ئەلرەحال لە ٣٠ ی ئابی ٢٠٢٣ لە ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" کە دژ بە چەتەکان و تاوانباران دەستی پێ کردووە، لە شەڕێکدا شەهید بوو.
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: ئەنەس ئەلرەحال
ناوی باوک: عیسا
ناوی دایک: شێخە
شوێن و کاتی پەیوەندیکردن: تەبقە ٢١/١٢/٢٠١٨
شوێن و کاتی شەهید بوون: دەیرەزۆر – ٣٠ ئابی ٢٠٢٣.