لە ئیدلیب لە دوو هێرشی جیاوازدا سێ کەس کوژراون
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ئیدلیب سێ کەس کوژراون.
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ئیدلیب سێ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ئاشکرای کرد بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە هەرێمی تەجەموع کەرەمەی باکووری ئیدلیب کەسێک کوژراوە.
بە گوێرەی سۆهر؛ هەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆسەر مۆتۆرسکیلێک لە گوندەوارەکانی ئیدلیب دوو سەرنشینی مۆتۆرسکیلەکە کوژران.