ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده به‌م جۆره‌یه:
"دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر خاڵكی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستنی له ده‌وروبه‌ری عامودێ كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ٤ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانیش كه هه‌وڵیاندا برینداره‌كان ببه‌نه نه‌خۆشخانه برینداربوون. له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئاستی تۆپباران و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری زیاتر كردووه. له ئه‌نجامدا منداڵێك شه‌هید بوو، چوار هاوڵاتیش برینداربوون كه ژنیشیان تێدایه.
ئاستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هێرشه رۆژانه‌كانی داگیركارییه‌كانی تورك بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كردنه ئامانجی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، جارێكی تر تاوان و پێشێلكاریهیكانی به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات. ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر ئه‌مه نیشان بدرێت و داگیركه‌ران له هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی سوریا ده‌ربكرێن.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و جارێكی تر جه‌خت له پاراستنی ره‌وای گه‌ل و خاكی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به هه‌موو شێوازه سه‌ربازییه گونجاوه‌كان ده‌ده‌ینه شه‌هیدانمان".
هـ . ب