له شه‌ڕی خۆ به‌خۆی چه‌ته‌كان له عه‌فرین سێ ژن كوژران
له شاری عه‌فرینی كوردان كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه، چه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و به‌ره‌ی شام تێكهه‌ڵچوون. له‌و شه‌ڕی چه‌تانه‌دا ٣ ژن كوژران كه یه‌كێكیان دووگیان بوو.
له شاری عه‌فرینی كوردان كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیركراوه، چه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و به‌ره‌ی شام تێكهه‌ڵچوون. له‌و شه‌ڕی چه‌تانه‌دا ٣ ژن كوژران كه یه‌كێكیان دووگیان بوو.
به پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه خۆجێییهكانهوه بهدهستخراوه، له عه‌فرین كه له ئاداری ٢٠١٨ه‌وه له ژێر داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركدایه، چه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و به‌ره‌ی شام به چه‌كی قورس و تانك دژی یه‌ك شه‌ڕیان كردووه.
له‌و شه‌ڕه‌دا ژنێكی دوو گیان به ناوی فاتمه محه‌مه‌د ئه‌ل عه‌بد كه خه‌ڵكی گوندی كورزێلێی ناوچه‌ی شێرائاوایه له‌گه‌ڵ دوو ژنی تر كه ناویان نه‌زانراوه كوژران، چه‌ندین منداڵیش برینداربوون.
راگه‌یه‌نرا كه له شێراوا چه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و به‌ره‌ی شام باره‌گاكانی یه‌كتریان بۆردومان كردووه.
هـ . ب