فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ رایگه‌یاند، كه به به‌شداری هێزه‌كانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی له كه‌مپی هۆل ده‌ستیپێكراوه. له دووه‌م رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ٤ تونێل و حه‌شارگه‌ی چه‌ته‌كان روخێنران. له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ئه‌و خێمانه‌ی له‌لایه‌ن رێكسختنه شاراوه‌كانی داعش بۆ په‌روه‌رده، دادگا، ئه‌شكه‌نجه و كوشتن به‌كارده‌هێنران دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه روخێنران.
جیهان حه‌نان یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه له باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه به‌م جۆره دوا: "ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی له كه‌مپی هۆل دوو رۆژی تێپه‌ڕاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه داوای ئۆپراسیۆنێكی به‌م جۆره‌ی كردبوو. ئۆپراسیۆنه‌كه تائێستا به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامه".
‘خێمه‌ی چۆڵ به‌كارده‌هێنن‘
جیهان حه‌نان باسی له‌وه‌كرد كه خێمه چۆڵه‌كان له كه‌مپه‌كه بۆ چالاكی چه‌ته‌كان به‌كارده‌هێنرێن و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "نزیكه‌ی هه‌زار خێمه‌ی چۆڵ له كه‌مپه‌كه هه‌یه. به هۆی دۆخی دوو ساڵی رابردوو ئاماری كه‌مپه‌كه نه‌زانران. له ساڵی ٢٠١٩ له‌گه‌ڵ رزگار كردنی باغۆز دۆخی كه‌مپه‌كه به‌هۆی بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه كه له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێكرابوون، تووشی پشێوی بوو. له‌به‌ر ئه‌وه له پرسی خێمه‌دا پشێوی دروست بوو. هه‌ندێك خێمه‌ی زیاتریان هه‌ڵدا. چه‌ته‌كانی داعش‌یش ئه‌و خێمه چۆڵانه‌یان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌كارهێنا. هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی كه‌مپه‌كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌یانتوانی ره‌وشی كه‌مپه‌كه چاودێری بكه‌ن و نه‌یتوانی ێمه زیاده‌كان كۆبكه‌نه‌وه. به‌هۆی پێكهاته‌ی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه نه‌یانده‌توانی بچنه ناو كه‌مپه‌كه و خێمه‌كان كۆبكه‌نه‌وه".
‘ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌بوو‘
جیهان حه‌نان باسی له‌وه‌كرد، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆن ئه‌و شوێنانه‌یان ده‌ستنیشان كرد و له‌ناویان بردن و وتی، "به‌و ئۆپراسیۆنانه ئه‌و خێمانه‌ی كه بۆ چالاكی تیرۆریستانی داعش به‌كارده‌هێنران له‌ناوبران. ئامانجی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ش نه‌هێشتنی ئه‌و خێمانه‌بوو كه چه‌ته‌كانی بۆ چالاكی تیرۆریستی به‌كاریان ده‌هێنان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و خێمانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خۆحه‌شاردان به‌كارده‌هێنا. دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێمانه ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نی و رێكخراوه فریاگوزارییه‌كان پارێزراوتر ده‌بێت".
هـ . ب