له تل ته‌مر ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له تل ته‌مری سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كرده ئامانج.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له تل ته‌مری سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كرده ئامانج.
به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌ره‌و تل ته‌مر ده‌ڕۆیشت.
ده‌وڵه‌تی تورك له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه رێگه‌ی تل ته‌مر- زرگان ده‌كاته ئامانج.
له ماوه‌ی ١٠ رۆژی دواییدا لانیكه‌م ٤٣٨ موشه‌ك و تۆپ ئاراسته‌ی تل ته‌مر كراون و ٥ كه‌س برینداربون.
شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ش ١١٨ موشه‌ك و تۆپ به‌ره‌و گونده‌كانی قبور قهراجن و زرگانی تل ته‌مر هه‌ڵدرابوون و رۆكێتی ئار پی جیش به‌كارهێنرابوون.
هـ . ب