لەهێرشی داگیرکەراندا لە شەرای عەفرین ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چەندین گوندی ناوچەی شەرای عەفرینیان بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چەندین گوندی ناوچەی شەرای عەفرینیان بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مالکییە، شەوارخ، تنب و قەڵای شەوارخ –یان لە شەرای عەفرین بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی بێنێ-ی سەربە شێراوایان بۆردوومان کرد.
لەو بۆردومانەدا نزیکەی ١٠ گولـلە هاوەن بەر ئەو گوندە و دەوروبەری کەوت و زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.
ژ.ت