محمەد وەیس: بە هۆیی ڕامانەکانی ڕێبەرێتیەوە خۆمان دەناسینەوە
ڕۆشنبیری عەرەب محمەد وەیس ئاماژەی بەوەکرد کاریگەرە بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لە سایەیی کتێبەکانی ڕێبەرێتیەوە هەستمان بە زۆر شتکرد، کە پێشتر نەمان دەزانی".
ڕۆشنبیری عەرەب محمەد وەیس ئاماژەی بەوەکرد کاریگەرە بە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "لە سایەیی کتێبەکانی ڕێبەرێتیەوە هەستمان بە زۆر شتکرد، کە پێشتر نەمان دەزانی".
ئەندامی بەڕێوەبەری هابەشی دەستەی چاند و هونەری شاری عەفرین محمەد وەیس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "وەک مرڤێکی رۆشنبیری عەرەب لە سوریا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک گەلێک کە خۆمان بە ئازادی و فکری شارستانێتەوە بەستۆتەوە، شارستانیەتەکان کاریگەرییان لەسەرمان هەبووە، هەموو کولتوور و زمان و شارستانیەتەکان بە درێژایی ڕێگای ئاوریشمەوە ئاڵوگۆڕ کراون، هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی شارستانییەت و گەشەسەندنی شاری میزۆپۆتامیا.هەروەها زۆرێک لە شارستانیەتەکان سوودیان لەم جوگرافیایە وەرگرتووە. ئەم شوێنە چەندین شۆڕشی بەخۆیەوە بینیوە، وەک شۆڕشی حەزرەتی ئیبراهیم و شۆڕشی حەزرەتی موحەمەد. هەروەها چەندین فەیلەسوفی تێدا هەڵکوتووە. یەكێک لە فەیلەسوفانە ڕێبەر و سەرۆکی گەلان عەبدوڵا ئۆجالانە کە خاوەنی فەلسەفەی پێکەوژیانی گەلان، فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگای ئازادە. بە پێی فەلسەفەی ڕێبەرێتی دەتوانین ناکۆکیەکان نەهێڵێن. لە ڕێگەی ڕامانەکانیەوە کۆتایی بە سیستەمی ستەمکاری سەر ژنان بە کۆتاییهات، ڕۆڵی گەنجان بەرەوە پێشتر چوو. بەپێی بۆچوونی من ڕێبەر ئاپۆ وەک وەک ڕۆشنبیرێکی عەرەب و وەک مرۆڤێک زۆر باش لە دۆخی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێگەشتووە. ئامانجی ڕوناککردنەوە و ژیاندنەوەی فکری ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ بیرکردنەوە خراپەکانی لە ناو کۆمەڵگادا دەرخست".
محەمەد وەیس ڕایگەیان کە کۆمەڵگاکان ڕوبەڕویی چەندین قڕکردن بووەتەوە وەک قڕکردنی ئەرمەنەکان و چەرکەسەکان و وتی: "بەڵام فکری ڕێبەر ئاپۆ نمونەیی و چارەسەرێکی زۆر بنەڕەتیە بۆ ئەم قڕکردنانە. هەروەها لە ترسی بڵابوونەوەی ئەم فکرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی بە دیلیان گرت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هیچ کەسێک ئاستەنگ نەبوو. هەروەها لە دژی چەمکی سڕینەوەی گەلان بوو. لە ڕێگەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە کۆمەڵگای لە خراپەکاری پاراست. ڕێبەر لە دژی باوەڕی دۆگماتیک بوو کە گەلی وەک ڕۆبۆتێک دەبینی. لە دژی هەموو کەسێکە کە لەڕاستی دورکەوتبێتەوە. هەروەها لە دژی ستەمکارە ئاینیەکانە کە کۆمەڵگا دەکەین بە یارییەک بۆ خۆیان. لە سایەیی فکری ڕێبەر ئاپۆوە بە زۆر شت ئاشنابووین، کە پێشتر نەماندەزانی".
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا محمەد وەیس وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو هێزی خۆیەوە لە دژی هەموو جۆرە زوڵمێک وەستایەوە و تێکۆشانی کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە کتێبەکانیدا باسی ژن دەکات کە دەبێت مافی ڕەوایان هەبێت. لە بەرئەوەی لە هەموو قۆناغێکدا ژن ڕوبەڕویی ستەم بووەتەوە. بەڵام لە فکری ڕێبەر ئاپۆدا ئەم زوڵمە بوونی نیە و ژن لە ژیانی ئازادی خۆیدا دەژیت.
دەبێت لێگەڕنی فکری ڕێبەر ئاپۆ بین و فکرەکانی بکەین بە بنەمای ژیان. فکرەکانی ئەو بۆ هەموو ژنانی جیهانە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو گەلانە. لە ڕێگەیی فکری ڕێبەر ئاپۆوە زۆر شتم بۆ دەرکەوت. زانستێکی دەوڵەمەندە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلان بووە بە ڕوناکی. بۆ ئەوەی ژن باش بناسین و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا ببینین، دەبێت بگەڕێینەوە سەر فکری ڕێبەر ئاپۆ. داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەم کە ئازادی ڕێبەرێتی مسۆگەربکەن".