مەجلسی سەربازی تل تەمەر: هێرشی داگیرکەران تێکشکا
مەجلسی سەربازی تل تەمەر ڕایگەیاند کە هێرشی داگیرکاری بۆسەر گوندی تل لەبەن و گۆزەلێی لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە تێکشکا.دەیان چەتە برینداربوون.
مەجلسی سەربازی تل تەمەر ڕایگەیاند کە هێرشی داگیرکاری بۆسەر گوندی تل لەبەن و گۆزەلێی لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە تێکشکا.دەیان چەتە برینداربوون.
مەجلسی سەربازی تل تەمەر دەربارەی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمەر و شەڕلە هەرێمەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
مەجلس دەربارەی هێرشەکان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
" چەتە داگیرکەرەکان لە ٢٤ی ئادار ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندی تل لەبەن و گۆزەلێ-ی ناوچەی تل تەمەر. لە ئەنجامدا ڕووبەڕووی وڵامی تووندی شەڕڤانانی ئێمە بوونەوە و لە ئاکامدا شەڕهاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا ٤ چەتە برینداربوون، ژمارەی کوژراوەکانیان نەزانراوە. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکا.
مەجلسی سەربازی تل تەمەر ئەوەی خستەڕوو کە هاوکات چەتەکان بە خەستی ناوچە مەدەنییەکانیان تۆپباران دەکەن.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: " ڕۆژی ٢٥ی ئادار، چەتەکان جارێکی تر ویستیان هێرش بکەن. ئەو هێرشەی چەتەکان بۆ جارێکی تر تێکشکا. لەو شەڕەدا ٥ چەتە بریندار بوون . دۆزەرێک تێکشکا و گورز لە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی درا. هاوکات چەتەکان بە چڕی ناوچەکەیان تۆپ بارانکرد."
ک-ش