مەلەکەپە: یادی شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین

مەلەکەپە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای فراوانکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی کرد و وتی: " "هاوڕێمان زافەر ئایدن لە گوندی ئەریشا لە نزیک تل تەمر لە ڕۆژئاوا چووە کاروانی نەمرانەوە"

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیست لنینیست مارکسیست (مەلەکەپە) ڕایگەیاند: "دەریای ڕەش یەکێکی تر لە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی لەدەست دا. هەڤاڵ زافەر ئایدن ئەندامی مەلەکەپە و گەریلای ڕێکخستنی کوردستان و فەرماندەی یەکینەی شەهید عەلی شێر دەنیز لە گوندی ئەریشا لە نزیک تل تەمر لە ڕۆژئاوا ژیانی لەدەست دا و چووە کاروانی نەمرانەوە.

مەلەکەپە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، جەختی لە پرۆسەی تێکۆشانی زافەر ئایدن کردەوە و وتی: "ئێمە لە کەسایەتی زافەر ئایدن/دڵشێر ڕێناس/ جیهان سۆنمەز دا گەلەکەمان ئەوانەی بە ڕەنج، ئارمانج و تێکۆشان لە لەپێناو ئازادیی، دادپەروەری و سۆسیالیزم، گیانی خۆیان فیدا کردووە، شەڕی شۆڕشگێڕیی گەورەتر دەکەن و یادەوەرییەکانیان لە تێکۆشانی خۆیاندا بە زیندووی دەهێڵنەوە."