مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان لە ڕەقە
مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید عەگید (مەحسوم کۆرکماز) و شەهیدانی مانگەکانی حوزەیران، تەموز و ئاب لە ڕەقە ئەنجام درا.
مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید عەگید (مەحسوم کۆرکماز) و شەهیدانی مانگەکانی حوزەیران، تەموز و ئاب لە ڕەقە ئەنجام درا.
بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید و و شەهیدانی مانگەکانی حوزەیران، تەموز و ئاب لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومییە مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجام درا. لە مەراسیمەکەدا بنەماڵەی شەهیدان، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ، ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە، پارتە سیاسییەکان، کۆمەڵی ژنانی زەنوبیا، ڕیشسپیانی هۆزەکان و خەڵکی کانتۆنەکە بەشداربوون.
ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵی شەهیدان عەتاب ئەل دەم لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و یادی شەهیدانی هەڵمەتی ٢٠١٧ی ڕزگارکردنی ڕەقە و هەموو شەهیدانی کردەوە و سەرساغی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی بۆ دایکی شەهیدان دەربڕی.
هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا بەناوی خەڵکی کانتۆنەکەوە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆن. مەشلەب ئەل تورکان فیداکاری شەهیدانی هەڵمەتی ١٥ی ئاب و شەهیدانی ئازادی یادکردەوە و بەڵێنی بەردەومیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدانی دوپاتکردەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و بەشداربووانی مەراسیمەکە، مۆمییان لەسەر گۆڕەی شەهیدان هەڵکرد و بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرێ' کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.