مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە: هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئەستەنبولەوە نییە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەوەی ئەستەنبولەوە نییە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەوەی ئەستەنبولەوە نییە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاویکردەەوە: "ئێمە رایدەگەیەنین، کە هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی سەر ئەستەنبولەوە نییە و ئێمە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە، کە لە دژی هێزەکانمان بڵاوکراونەتەوە".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە سەرەخۆشیی لەو بنەماڵانە کرد، کە کەسوکارەکانیان لەو تەقینەوەیەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
ژ.ت