مەزڵوم عەبدی: هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد و وتی: "هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی".

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە تویتەرەکەیدا پەیامێکی سەبارەت بە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال مەروان بەدەل بڵاوکردەوە، کە لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال، مەروان بەدەل و منداڵەکانی، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکەی شاری قامیشلۆیە.

کردنەوەی ئاسمان بەڕووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، کە هەر چۆنێک بیەوێت هاووڵاتییانی مەدەنی بکاتە ئامانج، کۆمەڵکوژیی لێدەکەوێتەوە. هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید مەروان و خەڵکی ئێزدی دەکەم و ساخ بن".

ژ.ت