ناسنامەی شەهید و بریندارانی تشرین راگەیەندرا

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کاروانی گەل کە بەرەو تشرین دەچوو ٣ هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ١٩ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

لە دووەم هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر مەدەنییەکانی کانتۆنی فورات لە بەمەبەستی چالاکی ئێشکگری بەرەو بەنداوی تشرین دەچوون ٣ کەس شەهید بوون و ١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تەبقا، رەقا و کۆبانێ و زانرا ئەو کەسانەی شەهید بوون ناوەکانیان بەم جۆرەیە: عومەر حسێن دەروێش، عوسمان مستەفا ئیبراهیم و باسم عومەر.

ناوەی ئەو بریندارانەی یەکلابوونەوە بەم جۆرەیە: ئیلهام خەلیل دەروێش، دیلان موراد خەلیل، عەدلێ مستەفا محەمەد عەلی، ئازاد ئیدریس، یاسر حەمید، مەزڵوم حەمۆ، مریەم حەنان، ماهیر محێدین، کوردۆ مەحمود حەسەن، فاتمە عومەر عەلی، عیزەدین حاجی عەباس، عوسمان ئیبراهیم، هیبە عومەر عەزیز، رۆنیزە و محەمەد عەبدولقادر.