لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پارت و ڕێکخستنە سیاسییەکان، لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری دیپلۆماسی لە شاری قامیشلۆ بە لێدوانێک هەڵویستی خۆیان نیشاندا.
بە ناوی پارت و ڕێکخستنەکانەوە، عەدنان ئیزۆ، بەرپرسی نوسینگەی یاسایی پارتی پارێزگاران، بەیاننامە هاوبەشەکەی خوێندەوە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
"ڕژێمی تورک بە دوژمنایەتیی لەگەڵ دادپەروەری و مافی گەلان و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان کە بە ڕێککەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە، ڕاستی فاشیستی بوونی خۆی نیشان دەدات.
هەرجۆرە هەوڵێکی دیموکراتیک لە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێت و قبوڵی ناکات. بەتایبەت کاتێک بە پێچەوانەی ئیرادەی گەل شکستی هێنا، پەنا بۆ هێرش کردن دەدات.
ڕژێمی تورک بە داگیرکارییەکانیەوە بووەتە هۆی نائارامی لە ناوچەکە کە بە پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان و بڵاوکردنەوەیان شەڕ، ڕق و کینە لە نێو گەلاندا ئەنجامی دەدات و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتان و دروستکردنی قەیرانی ناوخۆیی.
ڕژێمی تورک پێش سوپاکەی ڕاگەیاندنەکانی چەکدار کردووتەوە و ئێستاش بە بیانووی شەڕ دژی گەریلاکانی پاراستنی گەلی کورد لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بە بیانووی ئەمنییەتی ناوچە سنوورییەکانی تورکیا-عێراق، دەستی بە هێرشێکی نوێی کردووە و سەروەری عێراق-هەرێمی کوردستانی پێشێل کردووە.
ئەم ڕژیمە فاشیستە بۆ ئەوەی گەلی کورد دەستی بە مافە ڕەواکانی نەکەوێت، گەورەترین کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکاردەهێنێت.
بەهەموو توانای خۆیەوە هەوڵ دەدات هێزە کوردییەکان پەلکێشی ناو هێرشەکانی دژ بە گەریلا بکات، بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆیی کوردان دەست پێ بکات.
وەک پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورد، عەرەب، سووری و ئاشووری لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو هێرشە دڕندانەیەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، هەموو وڵاتانی ئاشتیخواز و دۆستانی دیموکراسی و پارتەکان دەکەین، ڕێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان بکەن و کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک و دادپەروەرانە چارەسەر بکەن.
داوا لە هێزە کوردستانیەکان دەکەین بەشداری هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەریلا نەبن.
هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەو هێرشانە ڕەتبکەنەوە و لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەیان، سکاڵا و داواکاریی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکەن.
ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە هەر کوێیەک دەژین بۆ ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن، بەشێوەیەکی چالاک و بەرفراوان دەست بە چالاکی بکەن و گوشار بخەنە سەر ڕای گشتی جیهان.
ئەو لایەن و ڕێکخستنانەی بە واژۆ کردن بەشداری بەیاننامەکە بوونە وەهایە:
١-پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
٢-پارتی سەوزی دیموکراسی، پ
٣- پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان
٤-یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
٥-حزبی شیوعی کوردستان
٦-پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا
٧- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا
٨- پارتی چەپی کورد لە سوریا
٩- پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
١٠-پارتی سوریای پاشڤەڕۆ
١١-پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
١٢-بزووتنەوەی نوێکردنەوەی کوردستان
١٣-یەکێتی کرێکارانی کوردستان
١٤-ئەنجومەنی نەتەوەیی عەرەبان
١٥-پارتی نوژەن و دیموکراتیکی سوریا،
١٦-پارتی ئاشتەوایی دیموکراتیکی کوردی سوریا
١٧-بزووتنەوەی ڕفۆرمی- سوریا (ئیسلاح)
١٨-پارتی دیموکراتی ئاشووری
١٩-پارتی برایەتیی کوردستان
٢٠-پارتی دیموکراتیکی کوردی ڕۆژ لە سوریا
٢١- بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ دەم
٢٢-کۆنگرەی ستار
٢٣-پارتی پارێزگاران
٢٤-پارتی تێکۆشانی دیموکراتیک
٢٥-بزووتنەوەی پاشەڕۆژی کوردستان
٢٦-پارتی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوا
٢٧- دەستەی کوردیناسیۆنی نیشتمانی-بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک
٢٨-پارتی یەکێتی سوریا
٢٩-پارتی مەجلیسی کۆبوونەوەی نەتەوەیی کوردستان
٣٠- پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (الپارتی)
٣١-پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کورد لە سوریا (یەکیتی)
٣٢-بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ لە سوریا
٣٣-پارتی سورایا.