پارێزەرێک بە پڕوپاگەندەی ئەنەکەسە فریودرا و میت و چەتەکان لە عەفرین ڕفاندیان

هەواڵگریی تورک پارێزەرێکی کوردیان بەناوی نەجاه عومەر ئەرۆس لە ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم، ئەندامانی هەواڵگریی تورک و چەتەکانی دەوڵەتی تورک، کە ناوی "پۆلیسی مەدەنی"یان لە خۆیان ناوە، لە گوندی کویرای ناوچەى راجۆی عەفرین پارێزەری کورد نەجاه عومەر ئەرۆسی تەمەن (٥٢)  ساڵیان ڕفاند.

نەجاه عومەر ئەرۆس بە پڕوپاگەندەی ئەنەکەسە (ENKS) فریوی خوارد و لە حەڵەبەوە گەڕایەوە بۆ گوندەکەى خۆی لە عەفرین.  دوای گەڕانەوەى، بە پاساوی ئەوەى لە دام و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەردا کاری کردووە، ڕفێنرا.

بە گوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا - عەفرین، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ١٤ ژن و منداڵی کچ لە عەفرینی داگیرکراودا ڕفێندراون.

نعیمە بەهجەت شێخۆ، کە لە ناوەندی کانتۆنی عەفرین لەگەڵ هاوسەرەکەیدا رفێندرا و دووگیان بوو، لەلایەن چەتەکانەوە بە ئەشکەنجە  کوژرا.

ژ.ت