پەیامی رۆژنامەوان سەید ئەڤران بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

رۆژنامەوان سەید ئەڤران بەر لە شەهیدبوونی لە پەیامێکدا بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەم جۆرەی نوسیوە: "لێرە قۆناغ بە قۆناغ دەست بە هەڵگرتنی هەنگاوی شۆڕش کراوە".

سەید ئەڤران کە چەندین ساڵ خەباتی راگەیاندنی کرد و یەکێک لە شۆڕشگێڕان بوو، ٢٢ی ئەیلول بەهۆی وەستانی لێدانی دڵییەوە شەهیدبوو.

سەید ئەڤران لە ئەلپەلورا، کە گوندێکە کەوتووەتە رۆژئاوای کۆبانێ، سەردانی ئەو ماڵەی کردبوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوای ئەوەی لە باکوری کوردستانەوە رووی کردبووە رۆژئاوای کوردستان، سێ مانگ لەو ماڵەدا مابووەوە.

سەید ئەڤران ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لەو کاتەیدا سەردانی ئەو ماڵە دەکات، ئەم پەیامە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنوسێت:

"ئەم هەستانە پێناسە ناکرێن.

٤٣ ساڵ بەر لە ئێستا لە رۆژئاوا، باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و چوار لای جیهان بمانوتایە کە ئێمە لەناو دڵی شۆڕشدا بە شۆڕشەوە دەژین، کەس بڕوای نەدەکرد، بە ئێمەیان دەوت "شێتن".

ئێرە ئەو شوێنەیە کە تیایدا شۆڕش دەستیپێکرد.

ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ رووی کردە کۆبانێ، ئەم ماڵە، یەک لەو ماڵانەیە کە تیایدا ماوەتەوە. لێرەوە قۆناغ بە قۆناغ هەنگاوەکانی شۆڕش هەڵگیران.

ئەو هەستانە پێناسە ناکرێن و مرۆڤ پێیان دڵخۆش دەبێت".

ژ.ن