پەیەدە: ئیرادەی ئێمە لە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بەهێزترە
پەیەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و دەستنیشانی کرد کە ئیرادەی گەل بەهێزترە لە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک.
پەیەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و دەستنیشانی کرد کە ئیرادەی گەل بەهێزترە لە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراویکی بلاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکە لە قامیشلۆ لە شوینی ڕووداوەکەی ئاڵا خوێندرایەوە.
گەل، ئەندامانی پەیەدە و دامەزراوەکان بەشدارییان لە ڕاگەیندراوەکەدا کرد.
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ژێرخانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
ئێمە وەک گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنگی خۆمان دەگەیەنین بە هەموو لایەنە ناونەتەوەییەکان، بۆ ئەوەی بە باشی لە ڕاستی ئەم دەوڵەتی تێبگەن.
دووبارە دەڵێینەوە ئێمە بە نەتەوە جیاوازەکانمان وڵاتی خۆمان دەپارێزین و با دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش باش بزانێت کە ئیڕادەی ئێمە لە فرۆکەکانی ئەوان بەهێزترە.
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.