پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات لە ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیلانگێڕی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.
لە ناوچەی قینێی کۆبانێ، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و کۆنگرەی ستار، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی خێمەدانان بەڕێوەچوو.
وتەبێژی تەجەشە لە ناوچەکە، هیلال عەلی گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لەنێو چوار دیوارە، بەڵام فیکر و فەلسەفەکەی ئازادە، ئێمە هەردەم شوێنکەوتەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەرین، ڕامانەکانی وی بۆ دوژمنی دڕندە جێگەی ترسە".
هەروەها جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی تێکۆشان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
حەسەکە
بۆ هەمان مەبەست لە مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دەرباسیە سیمینارێک ڕێکخرا.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، فۆزا یوسف لە سیمینارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد ئامانجی پیلانگێڕان لەناوبردنی فیکری ئازادی شۆڕشگێڕی بوو، بەڵام ئیتر فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو جیهان بڵابۆتەوە و بۆتە چرای گەلان.
تەبقە
ڕێکخراوە جڤاکییەکانی تەبقە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٣٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستی هەواڵگری نێونەتەوەیی جیهان، بەتایبەت ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و ئیسرائیل لە پیلانگێڕییدا هەبووە.
دووپاتکرایەوە گەلانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژە بە تێکۆشان و بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدەن.
هەروەها بانگەواز لە هەموو ئازادیخوازان کراوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئۆجالان تێبکۆشن، چونکە ئازادی وی ئازادی گەلانە.