پەیمانی کۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە دەستووری بنەڕەتی بۆ سوریا

هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە سیهانۆک دیبۆ ڕایگەیاند، پەیمانی کۆمەڵایەتی لە ئاستێکدایە کە لە داهاتوودا دەبێتە دەستووری بنەڕەتی سوریا و وتی:"چیتر سوریا ناتوانێت ببێتە کۆماری عەرەبی سوریا."

هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە، سیهانۆک دیبۆ، ڕایگەیاند مافی گەلی عەرەب، کورد، ئەرمەن، سووری، و چەرکەسیەکانیش وەک یەک لە پەیمانی کۆمەڵایەتیدا مسۆگەر کراوە و وتی:"ئەم ڕەوشە کۆڵەکەی سەرەکیی پێوانەکانی پەیماننامەکەیە."

هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، سیهانۆک دیبۆ، کە ئەندامی لیژنەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بوو، قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد و ڕایگەیاند، پەیماننامەی کۆمەڵایەتی لە کاتێکدا ئامادەکراوە کە سوریا لە هەموو لایەکەوە لە ناو قەیران و چەقبەستوویی دایە و وتی:"لەکاتێکدا کە دوای 100 ساڵ جارێکی دیکە دەسەڵاتی دەوڵەت نەتەوە بەسەر کۆمەڵگادا سەپێندرا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان هەنگاوێکی بەرەو دیموکراسی ڕادیکاڵ هەڵگرتووە، لەم سەردەمەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پێشەکەش کرد."

 لە کۆمۆنەکانەوە تا ئەنجومەن

سیهانۆک دیبۆ سەرنجی بۆ سیستەمی کۆمۆن، ئەنجومەن و کانتۆنەکان ڕاکێشا و وتی:"بە ئاماژەدان بە پەیمانی کۆمەڵایەتی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکانی پەیماننامەکان لە وڵاتانی خاوەن هەمان کێشە، ئەنجامەکان بەدەست هاتوون. هەوڵێکی زۆر درا بۆ دروستکردنی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی. هەنگاوێکە بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا چارەسەرکردنی گوشار و سەختییەکانی هەرێمەکە، بۆیە پێویستی بە بەڕێوەبردنی سیستەمێکە یەکێتی بە بنەمای خۆی وەربگرێت، کۆمۆنەکان، شارۆچکەکان، شارەکان، کانتۆنەکان و شارەوانیەکان دەبێت بە هاودەنگییەوە کاردەکەن، پشت بە بەهێزکردنی ماف و یاسا دەبەستن.کۆمۆنەکان کە نوێنەرایەتی گەل دەکەن، دەگەنە ئەنجومەنی دیموکراتیک، بۆ ئەوەی بیر و ئیرادەی گەل بۆ خۆیان بە بنەما وەربگرن."

 ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلان

سیهانۆک دیبۆ سەرنجی بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلان ڕاکێشا و وتی:"ئەنجومەن بڕیار لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات. ئەنجومەن چاودێری و چالاککردنی دامەزراوەکان دەکات، ئەمەش پەیڕەوی  لە پێوانێک دەکات کە لە پێشەکی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا دیاری کراوە. سیستەمێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و هاوسەرۆکی بەڕێوەدەبات. بە پشت بەستن بە کۆمەڵگا ئابووریی دادەمەزرێنێت و لە خزمەت کۆمەڵگادا دەبێت، بە کورتی بەرامبەر هەموو جۆرە بەربەستێک لەبەردەم دیموکراسیدا بەرپرسیارە. پێویستە نوێنەرایەتی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە ئەنجومەنەکەدا هەبێت، نەک تەنها ئەنجومەنێکی گرنگە بۆ سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکوو بۆ دروستکردنی ئاشتی و ئارامی لە هەموو جیهاندا گرنگە."

 پشت بەسیستەمی کۆنفیدڕاڵی دەبەستێت

سیهانۆک دیبۆ ئاماژەی بەوەشکرد، پشت بە سیستەمی کۆنفیدراڵی دەبەستن، شوێن و گرنگی و ئەرک و بەرپرسیارێتی هەر دامەزراوەیەک جیاوازە، پێویستە بچنە ناو سیستەمێکی هاوپەیمانیەوە. ئەوان لە چوارچێوەیەکدا هاوئاهەنگ دەبن کە هەموو دامەزراوانە لە خۆ دەگرێت و وتی:"هەر قۆناغێک دەگیرێتەبەر، تەواوکەری قۆناغی داهاتوو دەبێت، لە سیستەمی ئێمەدا کۆمۆن جەوهەرییە. کۆمۆنەکە، ئەنجومەنی گەڕەکەکان، شارۆچکەکان، کانتۆنەکان و گەل پێکەوە دیموکراسی پێکدەهێنن."

 ئابووری بە پێی پێویستی خۆی هەیە

سیهانۆک دیبۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆڵی ئابووری، تەندروستی و پەروەردە بۆ گەشەکردنی هەرێم گرنگە و وتی:"هەرێم بە سامانە سروشتییەکانی ناسراوە و دەوڵەمەندە بە زەوی و ئاو و نیشتەجێبوون پێویستی بە ئابوورییەک هەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەل بکات، خۆبەڕێوەبەری دەبێتە بنەما، جگە لەوەش هیچ بەربەستێک لەبەردەم پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمەکە دانانرێت چونکە هەڕەشە و شەڕ لە دژی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بەردەوامە، کێشەی ئابووری ئارام هەیە. سەرەڕەای ئەمانە پێداگری لە سەر ئابووریەک دەکرێت کە بەرژوەندی گەلان بەبنەما بگرێت.

تەندروستی بێبەرامبەر

بۆ ژیانێکی بە تەندروستی باشەوە، بڕیاری گرنگ و جددی درا. بە بنیاتنانی ئابوورییەک کە بەرژەوەندی گەل بەبنەما بگرێت، گرنگترین ئامانجمان دانانی سیستەمێکی چاودێری تەندروستی بێبەرامبەرە. ئێستاش سەرەڕای هەموو هێرش و هەڕەشەکان، هەنگاوی گرنگ نراوە.

 پەروەردە بە زمانی دایکی

هاوکات لەگەڵ پاراستنی مافی ڕۆشنبیری،کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی گەل، مافی پەروەردەش پارێزراون. هەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەیە بە زمانی دایکی خۆی فێری نووسین و قسەکردن ببێت. ئێستا هەر نەتەوەیەک بە زمانی دایکی خۆی لە ڕۆژئاوا پەروەردە وەردەگرێت ئێستا پەروەردەی زمانی عەرەبی و کوردی دەکرێت، هەوڵدەدرێت خوێندن بە زمانی سریانیش دەست پێ بکات.

 کۆماری گەلان

سیهانۆک دیبۆ سەبارەت بە پێناسەی کۆماری سوریای دیموکراتیک کە لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتیدا پێناسە کراوە، وەها  هەڵسەنگاندنی کرد:"سەرەڕای کورد، عەرەب، ئاشووری-سوریانی، تورکمان، ئەرمەنی، چەرکەسی، چیچانی، موسڵمان، مەسیحی و ئێزدی، ٣٨ هەمە ڕەنگی جیاوازی دەیکە هەیە، نابێت بە چاوی کەمینە یان زۆرینە سەیری گەلی سوریا بکەین، هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوەیە هەڵەیە، ئێمە کۆمەڵگەیەکی دەوڵەمەند و ڕەنگاوڕەنگمان هەیە، لە پێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سوریا نابێت تەنها کۆماری عەرەبی سوریا بێت. لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتیدا مافی هەموو گەلان مسۆگەر کراوە."

 هەڵبژاردنیش دەکرێت

سیهانۆک دیبۆ ڕایدەگەیەنێت، کۆبونەوەی گشتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەم نزیکانە لێدوانێک سەبارەت بە کاتی هەڵبژاردنەکان دەدات و ڕایدەگەیاند:"دەبێت لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دابمەزرێت، جگە لەوەش بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەبێت شاندێک دیاری بکرێت."

 دەتوانێت کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنێت

سیهانۆک دیبۆ دەست نیشانیکرد، کە پەیمانی کۆمەڵایەتی دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە دەستووری بنەڕەتی سوریا و وتی:"پەیمانێک دەتوانێت کۆتایی بە قەیران و ئاڵۆزییەکانی سوریا بهێنێت و ڕێگری لەهەر جورە نزیکبوونەوەیەک بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلانەوە بکات. هەرێمەکە بۆ یەکەمجار فەلسەفەی نەتەوەی دێموکراتیکی تێدا جێبەجێ کرا، لە پێشەوەی هاوپەیمانییەکەدا دەبێت، لە بەرامبەر  عەقڵییەتی جنسیەتی، ئایینی و نەتەوەپەرەستیدا کە پێش بە ئیرادەی گەل دەگرێت هەڵدەستێت و هەوڵی چارەسەری بەردەوامی دەدات."