قەدەغەی هاتووچۆ لە دێرەزۆر هەڵگیرا

ئەنجومەنی ناوخۆ، قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر هەرێمەکانی کانتۆنی دێرەزۆر هەڵگرت و قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر بەشەکی تر ڕاگەیاند. هەروەها ئەنجومەن دەرگای مەدەنی و بازرگانی کردەوە.

هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی ناوخۆی کانتۆنی دێرەزۆر بریاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆی بۆ هەرێمەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی دێرەزۆری دەرکرد.

لە بریارەکەدا هاتووە: "بەپێی پێشنیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و دوای پەسەندکردنی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی دێرەزۆر، بڕیارەکە خراوە بواری جێبەجێ کردنەوە:

بە پێی بڕیارەکە قەدەغە کردنەکە هەڵدەوەشێتەوە و قەدەغەکردنی بەشێکی تر جێگەی دەگرێتەوە. بە گوێرەی دیاریکراو؛ هاتن و ڕۆشتن دیاری کراوە، بە پێی بڕیارەکە هەموو دەرگا مەدەنی و بازرگانییەکانی کانتۆنی دێرەزۆر کە داخرا بوون، دەکرێنەوە.