قه‌سه‌ده: ٣ شه‌ڕڤانمان له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان شه‌هید بوون
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی سێ شه‌ڕڤانیانی بڵاوكرده‌وه كه له حه‌سه‌كه له‌ك كاتێكدا سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی سێ شه‌ڕڤانیانی بڵاوكرده‌وه كه له حه‌سه‌كه له‌ك كاتێكدا سه‌رقاڵی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان بوون شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) به راگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی سێ شه‌ڕڤانی خۆی ئاشكرا كرد.
راگه‌یه‌نراوی هه‌سه‌ده به‌م جۆره‌یه: "ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له دژی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامن، له‌م چوارچێوه‌دا هه‌رێمه‌كه به هه‌موو جۆره‌كانی چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كرێته ئامانج. هه‌روه‌ها جموجۆڵی شانه شاراوه‌كانی داعش‌یش هه‌یه. شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك له به‌رامبه‌ر دوژمنایه‌تی داگیركه‌ران و شكستپێهێنان به هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش به‌رخودانێكی بێ هاوتایان كردووه.
ئه‌مڕۆ ئێمه شه‌هیدبوونی سێ شه‌ڕڤانمان راده‌گه‌یه‌نین كه له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیان بوون گه‌یشتنه ئاستی شه‌هیدبوون.
ناسنامه‌ی سێ هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئالان گرێ سپی
ناوی راستی: مه‌روان عوبێد عه‌لی
شوێن و رێكه‌وتی له‌دایكبوون:گرێ سپی/ ٠١.٠١.٢٠٠٠
ناوی دایك: فه‌ریده
ناوی باوك: عوبێد
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون:حه‌سه‌كه/ ١١.٠٧.٢٠٢٢
*****
ناسناو: جان شێر
ناوی راستی: ئه‌حمه‌د سه‌بری موسلیم
شوێن و رێكه‌وتی له‌دایكبوون: كۆبانێ- قه‌ره‌مۆخ/ ٠١.٠١.٢٠٠٠
ناوی دایك: جاهیده
ناوی باوك: موسلیم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه/ ١١.٠٧.٢٠٢٢
*****
ناسناو: عه‌گید حه‌سه‌كه
ناوی راستی: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا نه‌دام
رێكه‌وتی له‌دایكبوون: ٠١.٠١.١٩٧٦
ناوی دایك: كه‌مرا
ناوی باوك: عه‌بدوڵا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: حه‌سه‌كه/ ٠٩.٠٧.٢٠٢٢
ئێمه سه‌ره‌خۆشی له هه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌ی هێژا و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین. ئێمه په‌یمان نوێده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان تا ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ئامانجانه‌یان ئه‌وان له پێناویان‌دا شه‌هیدبوون و تا رزگاركردنی هه‌رێمه داگیركراوه‌كان و كۆتاییهێنان به داگیركه‌ران، ئێمه درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ین".
هـ . ب