قەسەدە: ٣ چەتە کە هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان دەستگیرکران
قەسەدە ڕایگەیاند، "لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر هێزێکی گەڕان و پشکنینمان، شەڕڤانێک و ژنێک شەهیدبوون و چەند هاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوون، هاوکات ٣ هێرشبەر دەستگیرکراون".
قەسەدە ڕایگەیاند، "لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر هێزێکی گەڕان و پشکنینمان، شەڕڤانێک و ژنێک شەهیدبوون و چەند هاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوون، هاوکات ٣ هێرشبەر دەستگیرکراون".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، زانیاری لەبارەی سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی "چەسپاندنی ئاسایش" بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە.
لەو زانیاریانەی ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ٣ چەتەی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان سەرچەتەیە. ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو چەتانە لەگەڵ چەند چەتەیەکی دیکە لە گوندی سەدا، لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی ئەلسەور و مەگرەدە لە باکووری دێرەزۆر، هێرشیان کردە سەر هێزێکی گەڕان و پشکنینی قەسەدە".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "هێزەکانی قەسەدە دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە بە هێرشبەرەکان بوون". ڕاشگەیەنراوە، "له هێرشەکەدا شەڕڤانێک و ژنێک شەهید بوون و ژمارەیەک گوندنشین بریندار بوون".
بەم پێیە ژمارەی ئەو چەتانی لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی ڕۆژی ٢٧ی ئابەوە، لەلایەن هێزەکانی قەسەدەوە دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ١١ چەتە و ٨ بازرگانی مادەی هۆشبەر، هەروەها ٣ چەتەی هێرشبەریش کوژراون.
ژ.ن