قەسەدە: بانگەشەکان لەسەر 'شەهیدبوونی ١٢ شەڕڤان' راست نین

قەسەدە رایگەیاند، بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک لەسەر 'شەهیدبوونی ١٢ شەڕڤان' راست نییە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک وەڵامی بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری دایەوە کە باس لەوە دەکات ١٢ شەڕڤانی قەسەدەیان شەهید کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئەم راگەیەندراوەی لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە: "وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە رۆژانی ١٢ و ١٤ی تشرینی دووەمدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەو دوو رۆژەدا ١٢ شەڕڤانی ئێمەی شەهید کردووە. ئەو بانگەشانە راست نین".

هـ . ب