قەسەدە: دوو چەتە کوژران و چەندانی دیکەش بریندار بوون
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منجدا، دوو چەتە کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار کراوە. وە حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش خاپوور کراوە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منجدا، دوو چەتە کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار کراوە. وە حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش خاپوور کراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردەوە لە ئەنجامی چالاکی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە گوندەوارەکانی باکووری تشرییندا گورزیان لە گربوونەوەی گرووپە چەتەکان داوە و لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە ڕیزە چالاکییەکی هێزەکانیان لە هەرێمی گردی قەرەقۆزاق و دەوروبەرییدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بریندرا بوون و حەشارگەیەکی داگیرکەران خاپوور کرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکە کراوە و هاتووە: "لە دەوروبەری شاری دێر حافیر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەنگەرێکی هێزەکانمان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو شەڕڤانمان شەهید بوونە.
هەرەوەها سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە فڕۆکەی خۆکوژییەوە گورز لە سەنگەرێکی هێزەکانمان بدات، بەڵام شەڕڤانانمان بە پسپۆرییەوە هەردوو فڕۆکەکەیان خستە خوارەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە تۆپبارانەکانی سەر هەرێمەکە کراوە و هاتووە: "وێڕای بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندەکانی باشووری کۆبانێ، شارۆچکەی سرین و گوندەکانی باشووری منبج و گوندەوارەکانی باکووری بەنداوی تشرین بە نزیکەی ٢٠٠ تۆپی قورس و تانک تۆپباران کران، لە ئەنجامدا زیانی ماددی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە."