قەسەدە دوو تیرۆرستی لە دێرەزوور دەستگیر کرد

یەکینەی تایبەتەکانی دژە تیرۆری سەر بە قەسەدە لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد کە ٢ تیرۆرستیان لە دێرەزور دەستگیر کردوە.

 هێزی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر مەڵپەری فەرمی خۆی ڕایگەیاند: کە یەکینەی تایبەتی دژی تێرۆر(YAT) لە ئۆپراسێۆنێکدا  ٢ چەتەی داعش کە بەشداری هێرشی تیرۆرستیان کردبوو لە دژی هێزەکانمان دەستگیرکران.

هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماژەی بەوەش کرد ئۆپرسێۆنەکەیان لە ناوچەی جددیە لغیداد بوە لە دێرە زوور، هاوکات ئەو ئۆپرسێۆنە بە هاوکاری هێزەکانی ئاسمانی  هاوپەیامنی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

هاوکات قەسەدە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو شانە تیرۆرستیە لە دوای ئەوەی دەوریکی ‌‌هێزەکانی ئێمەیان کردۆتە هەدەف، لێگەرینمان دەست پێکردوە لە ماوەی دوو ڕۆژا توانیمان دەستگیریان بکەین.

ئاماژە بەوەش دەکەن لە ئۆپراسێۆنەکەیاند ژمارێکی بەرچاو لە کاغز و بەڵگەی تیرۆرستانیان کەوتۆتە بەر دەست.

ڕ.ح