قەسەدە هێرشی چەتەکانی ئەردۆغانی بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند
شەڕڤانانی قەسەدە هەوڵێکی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی سگیرۆ لە عەین عیسا تێکشکاند.
شەڕڤانانی قەسەدە هەوڵێکی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی سگیرۆ لە عەین عیسا تێکشکاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەوڵی چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ چوونە ناو گوندی سگیرۆی سەر بە عەین عیسا بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەى قەسەدە:
"هێزەکانمان وەڵامی هێرشی چەتە داگیرکەرەکانی تورک-یان دایەوە بۆ سەر گوندی سگیرۆ لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانیش کوژران.
چەتە داگیرکەرەکانی تورک ڕۆژی دووشەممە ٦ی کانوونی یەکەم و کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ هەوڵیان دا بچنە ناو گوندی سگیرۆ، بەڵام هێزەکانمان بەرەنگاریان بوونەوە و لەو بەرەنگارییەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران و چەتەکانیشی دیکەش ناچار بە راکردن کران.
دوای تێکشکاندنی ئەو هەوڵەی چەتەکان، چەتەکان بە چەکی قورس گوندەکەیان تۆپباران کرد بۆ ئەوەی تەرمی کوژراوەکانیان بگوێزنەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە دواتر، زانیاریی بەرفراوانتر لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
ژ.ت