قەسەدە هەوڵێکی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ لە دێرەزوری پوچەڵکردەوە
قەسەدە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر رۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە.
قەسەدە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر رۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە مەیدانییەکان، هێزەکانی قەسەدە درەنگانی شەوی رابردوو هەولێکی دزەکردنی گروپە چەکدارەکانیان لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە بەرەو هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور شکست پێهێناوە و لە ئەنجامدا دەیان ئەندامی ئەو گروپە چەکدارانە کوژراون و برینداربوون.
بە گوێرەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، "چەکدارانی سەر بە دامودەزگا ئەمنییەکانی رژێم بە پشتیوانی تۆپبارانی چڕ، لە شاری مەیادینەوە لە رۆژئاوای رووباری فورتەوە دزەیان کردووەتە ناوچەی زیبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزور.
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە کە هێزەکانیان دوو گروپی چەکداری سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی سوریایان لە شارۆجکە زیبان گەمارۆداوە.
بەپرسی ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە قسەی بۆ ئاژانسی هاوار نیوز کردووە و باسی لەوەکردووە کە هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیاندایە.
کەمێک بەرلەئێستاش قەسەدە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان سەرجەم گروپە چەکدارەکانیان لە سآرۆجکەی زیبان دەرکردووە.
ژ.ن