قەسەدە: هێزەکانمان ١٨ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد

قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزۆر هێزەکانیان ١٨ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.

ئۆپەڕاسیۆنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بەردەوامە. قەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرا کرد کە هێزەکانیان لە ئۆپەڕاسیۆنی دوێنی شەودا، لە هەرێمی ئەبو خەشبی دێرەزۆر ١٨ چەتەی داعشیان دەستگیر کردووە.

قەسەدە رایگەیاند، لەنێو ئەو چەتانەی کە دەستگیرکراون، ژمارەیەک چەتە هەیە کە پەیوەندیان لەگەڵ میتی تورک هەیە.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بە سەر ژمارەیەک جبەخانە و بەڵگەدا گیراوە.

ف.ق