قەسەدە: لە دێرەزۆر ٥ چەتەی داعش کوژران
یەکەکانی دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە شانەیەکی بەکرێگیراوی داعشیان بە ئامانج گرت و پێنج چەکداریان لە نزیک شارۆچکەی بەسیرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر کوشت.
یەکەکانی دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە شانەیەکی بەکرێگیراوی داعشیان بە ئامانج گرت و پێنج چەکداریان لە نزیک شارۆچکەی بەسیرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرزۆر کوشت.
میدیا فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتی(قەسەدە) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بەدواداچوونی داواکراوەکان لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە.، ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکە تەقەیان لە هێزەکانیان کردووە، دوای ئەوەی گەمارۆدانی ناوچەکە لەلایەن یەکەکانی دژەتیرۆرەوە درا و داوای خۆڕادەستکردنیان لێکرا، دوای تەقەکردنی هەر پێنج ئەندامی چەتەکان کوژراون.
بە گوێرەی میدیاکانی قەسەدە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامدراوە.
ف.ق