قەسەدە: لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ٤ شەڕڤانمان شەهید و ١١ سڤیل برینداربوون
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤ شەڕڤان شەهیدبوون و ١١ سڤیل برینداربوون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤ شەڕڤان شەهیدبوون و ١١ سڤیل برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کانتۆنی جەزیرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "دوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێرەکانی پاش نیوەڕۆ و پێش ئێوارە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر ٨ جار هێرشی کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان، لە ئەنجامدا شەهید و بریندار هەبوون.
دوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر لە هەرێمی تەل حەمیس خاڵێکی هێزەکانمان و لە دەوروبەری شاری قامیشلۆ خاڵێکی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنی بۆردوومان کرد. سوپای داگیرکەر لە قامیشلۆ ٢ جار ماڵی سڤیل و ٣ جار ئۆتۆمبیلی سڤیلی بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا ١١ سڤیل برینداربوون.
دوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەو ئەمبوڵانسەی کردە ئامانج کە شەهید و بریندارەکانی دەگواستەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ شەڕڤانمان شەهیدبوون و ١١ سڤیل برینداربوون".