قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی تەل تەمری ئاشکرا کرد

لە شەڕی دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون. ناسنامەی شەهیدەکانی تەل تەمر ئاشکراکران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیوکراتی (قەسەدە) لەبارەی شەهیدبوونی ٣ شەڕڤان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزەکانیان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک و چەتەکان لەدژی هەرێمەکە بەردەوامی بە بەرخۆدان دەدەن. باسی ئەوەشکراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ جیاوازی لەنێوان منداڵ، ژن و پیردا ناکات و بە چەکی قورس و قەدەغەکراوە هەموو کەسێک دەکاتە ئامانج و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی قەسەدە لەسەر بناغەی پاراستنی هەرێمەکە خۆتان ڕێکخستن دەکەن و وڵامی پێویست دەدەنە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی.

قەسەدە لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشی کرد، "لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەری سەر باکوری تەل تەمردا ٣ شەڕڤانمان کە بە قاڕەمانی شەڕیان کرد، شەهید بوون."

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

ناوی شۆرشگێری: جیهاد کۆبانێ

ناو و پاشناو: جیهاد حەسەن

ناوی دایک: فەریدە

ناوی باوک: مەحمود

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: باکوری تەل تەمر، ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١

*****

ناوی شۆرشگێری: دیار کەسک

ناو و پاشناو: یاسین ئەکسی

ناوی دایک: غوربەت

ناوی باوک: حسێن

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: باکوری تەل تەمر، ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١

*****

ناوی شۆرشگێری: فەداکار کوردستان

ناو و پاشناو: عەقیل ڕەشۆ

ناوی دایک: زەلوخ

ناوی باوک: حەنان

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: باکوری تەل تەمر، ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١

قەسەدە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و بەڵێنیدا ئامانجی شەهیدان جێبەجێ بکات.

ف.ق