قەسەدە ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی سێ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی دێرەزوردا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی ناسنامەی سێ شەهید بڵاوکردەوە کە لە دێرەزور شەهیدبوون.

قەسەدە رایگەیاندووە، ئەو سێ شەهیدە تا کۆتایی بە قارەمانێتی شەڕیان کردووە، هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان کردووە و بەڵێنی درێژەدان بە رێگەکەیانی دووپات کردووەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئەوەشیخستووەتەڕوو کە ئۆپراسیۆنی بەهێزکردنی ئاسایش لە دێرەزور بەردەوام و لەو چوارچێوەدا قەسەدە هەوڵەکانی چەتەکانی پوچەڵ کردووەتەوە کە جارێکی دیکە دەیانویست بچنە ناو شارۆچکە زیبان و لەو بەرپەرچدانەوەدا نور شلاش ئەل فەرەج (جوان حەسەکە)، عەلی محەمەد عیسا (عەگید) و رزوان تالال خەلیل (محەمەد) شەهید بوون.

قەسەدە بەڵێنی داوە کە رێگریی لەسەرجەم ئەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت ئاسایشی هەرێمەکە بشێوێنن.

ناسنامەی شەهیدان

ناسناو: جوان حەسەکە

ناو و پاشناو: نور شلاش ئەل فەرەج

ناوی دایک: موزە

ناوی باوک: ئەل شەهید شلاش

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە ١٩٩٩

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیبان/ ٢٥-٩-٢٠٢٣

*

ناسناو: محەمەد

ناو و پاشناو: رزوان تالال خەلیل

ناوی دایک: کیفا

ناوی باوک:تالال

شوێن و کاتی لەدایکبوون: هۆل-شلالە- ٢٠٠٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیبان/ ٢٥-٩-٢٠٢٣

*

ناسناو: عەگید

ناو و پاشناو: عەلی محەمەد عیسا

ناوی دایک: ماجیدە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەلخەریری- ٢٠٠٠

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زیبان/ ٢٥-٩-٢٠٢٣

ژ.ن