قەسەدە ناسنامەی شەهید بوونی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی ئاشكرا کرد کە لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا شەهید بوونە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی ئاشكرا کرد کە لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا شەهید بوونە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی سێ لە شەڕڤانانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە کات و جێگەی جیاوازدا شەهید بوونە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە هەریەک لە شەڕڤانانی قەسەدە؛ عەبدولقادر شێخ عوسمان (ئەبو جاسم ئەل ڕەقاوی) بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە ڕەقە، جوان سەعید عەبدولڕەحمان (جان شێر) لە بەنداوی تشرین و خالید سەیاح ئەل ئیبراهیم (سلێمان) لە دێرە زۆر شەهید بوونە.
قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژایی شەهیدەکانی کرد و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی دووپات کردەوە بۆ بەئامانج گەیاندنی خەونی شەڕڤانانی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەبوو جاسم ئەل ڕەقاوی
ناو و پاشناو: عەبدولڕەحمان شێخ عوسمان
ناوی دایک و باوک: شەمسە – مەحموود
شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥- ڕەقە.
***
ناسناو: جان شێر
ناو و پاشناو: جوان سەعید عەبدولڕەحمان
ناوی دایک و باوک: سەباح حەمادە – سەعید
شوێنی لە دایک بوون: دیمەشق
کات و شوێنی شەهید بوون: ٣ـی ئایاری ٢٠٢٥ – بەنداوی تشرین.
***
ناسناو: سلێمان
ناو و پاشناو: خالید سەیاح ئەل ئیبراهیم
ناوی دایک و باوک: مەریەم – سەیاح
شوێنی لە دایکبوون: دێرەزۆر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – ئەل جەزرا.