قەسەدە: سێ سەبازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قەرەقۆزاق کوژران
قەسەدە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە چالاکی و بەرخۆدانیان دژ بە داگیرکەران، سێ سەربازی سوپای تورکیییان کوشتووە، وە دوو چەتەش بریندار کراون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە چالاکی و بەرخۆدانیان دژ بە داگیرکەران، سێ سەربازی سوپای تورکیییان کوشتووە، وە دوو چەتەش بریندار کراون.
قەسەدە بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی مافی ڕەوایان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی، دوێنی هێزەكانیان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، هەروەها لە نزیك پردی قەرەقۆزاق توانیان سێ سەربازی دەوڵەتی تورك بكوژن و چەند چەتەیەكی دیكە بریندار بكەن.
هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی دوێنیان و هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بۆ سەر هاوڵاتیان و شەڕڤانان، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی، دوێنی هێزەكانمان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا، كە بنكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانیان لە دەوروبەری پردی قەرا قۆزاق كردە ئامانج.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا سێ سەربازی دەوڵەتی تورك كوژران و دوو چەتەی دیكە بریندار بوون، هەروەها یەكینەكانی شەهید هارون خاڵێكی چەتەكانیان لەسەر گردی “قەرەقۆزاك” كردە ئامانج و بەتەواوەتی وێرانیان كرد.
لە بەرەی بەنداوی تیشرین؛ شەڕڤانانمان توانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانێكی خۆكوژی بەكرێگیراو لە دەوروبەری بەنداوەكە بخەنە خوارەوە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانیش زنجیرەیەك هێرشیان بۆ سەر دەوروبەری بەنداوەكە دەستپێكرد، كە تەنیا زیانی ماددیی لێكەوتەوە.
هەروەها فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك چەند هێرشێكی دیكەیان بۆ سەر گوندەكانی تینە و غەساق لە باشووری كۆبانی ئەنجامدا، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بۆردومانی هەڕەمەكی تۆپخانەكان، تانكەكان، موشەك هاوێژەكان و گولـلە هاوەنەكان بۆ سەر گوندەكانی تینە، جادە، بیر حەسو، غەساق، دیكان، مەلحا و سەنا.