قەسەدە شەهید بوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید بوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک شەهید بوونی هەردوو شەڕڤانی؛ حەنیف کۆبانێ (حەنیف ئەحمەد نەبی) و موستەفا ئیبراهیم تەربووش (موستەفا ئیبراهیم تەربووش)ـی ڕاگەیاند.

قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە بەشداربوون و کاریگەربوونی هەردوو شەڕڤانی شەهیدی کردووە لە بەرخۆدانەکانی هێزەکانی قەسەدە و دەستنیشانی کردووە هەردوو شەڕڤانی تا کۆتا هەناسەی ژیانیان بەوپەڕی پابەندبوونەوە ئەرکی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکەدا جێبەجێ کردووە.

قەسەدە بەردەوام بوون لەسەر ڕێچکەی شەهیدانی دووپات کردووەتەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەردوو شەهید کردووە.

ناسنامەی هەردوو شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: حەنیف کۆبانێ

ناو و پاشناو: حەنیف نەبی

ناوی دایک و باوک: حەوا – ئەحمەد

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

شوێن و کاتی شەهید بوون: قامیشلۆ- نەخۆشخانەی شەهید خەبات – ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥.

***

ناسناو: موستەفا تەربووش

ناو و پاشناو: موستەفا تەربووش

ناوی دایک و باوک: ئەرۆج – ئیبراهیم

شوێن و کاتی شەهید بوون: دیمەشق- ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥.