قەسەدە شەهید بوونی سێ شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی سێ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی هەرسێ شەڕڤانیان؛ برووسک، شیار و سەلمانی ڕاگەیاند و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەیی شەهیدانی دووپات کردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کات و شوێن و هۆکاری شەهید بوونی هەرسێ شەڕڤان کراوە و هاتووە: "هاوڕێمان شیار (ئەحمەد نەواف ئەل محمەد) و سەلمان (مەحمود ئەل فەرحا) تا کۆتا هەناسەی ژیانیان لە دژی هێرشی شانەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش جەنگان و بەوپەڕی ئازایەتییەوە شەهید بوون. هاوڕێمان برووسک کۆبانێ (عەمار موسلم) بە هۆی نەخۆشییەکی قورسەوە شەهید بوو."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دڵسۆزی شەهیدان بۆ پاراستی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە کراوە و هاتووە: "هێزەکانمان لە تێکۆشانیاندا لەدژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا فیداکاری دەکەن و بەردوامن لە پاراستنی هەرێمەکە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان کراوە و زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدان دراوە.
زانیارییەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: برووسک کۆبانێ
ناو و پاشناو: عەمار موسلم
ناوی دایک و باوک: ئایشە – محەمەد
شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە
شوێن و کاتی شەهید بوون: ڕەقە- ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥
***
ناسناو: شیار
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەل محمەد
ناوی دایک و باوک: نورا – نەواف
شوێنی لە دایکبوون: عەریشە
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر – بەحرە – ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥
***
ناسناو: سەلمان
ناو و پاشناو: مەحموود ئەل فەرحان
ناوی دایک – باوک: ئایشە – حسێن
شوێنی لە دایکبوون: سوەر
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزۆر – بەحرە – ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥.